ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خانه‌نشینكراوی پاڵاوگه‌ی ئابادان به سه‌فه‌ر بۆ تاران سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی مه‌زایای موزدیان رۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وتی رژیم كۆبوونه‌وه.كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به سپاردنی ماڵه سازمانییهكانی پاڵاوگه‌ی ئابادان به خانه‌نشینانن. خانه‌نشینكراوان رایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی یازدههۆم به ئیمزا كردنی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه، ئه‌م ماڵه سازمانیانهیان له‌بری په‌رداخت كردنی به‌شێك له قه‌رزی پووڵی به خانه‌نشینكراوان سپاردبوو، به‌ڵام دوای كردنه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان، نه ماڵه‌كانیان پێده‌داته‌وه و نه بۆ په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات. له‌وكاته‌دا هه‌ر كام له كرێكارانی خانهنیشنكراوی شیركه‌تی نه‌وت له نێوان ٢ تا ٥ میلیۆن تمه‌ن قه‌رزیان بوو، كه هێشتا وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌بری ئه‌م قه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ته‌سویه حێسابی نه‌كردووه.