كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان

403q
رۆژی یكشه‌ممه‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س له‌ خانشینكراوانی سه‌ندوقی فولادی ئیسفهان له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوكانیان، هاوئاهه‌نگ له‌ گه‌ڵ خانشین كراوانی ئه‌م سه‌ندوقه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات، له‌به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئیسفه‌هان كوبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌رای نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و مه‌زایاكانیان بۆ سه‌ختی كارگروه و هه‌قی مودیریه‌تی كه‌ هی چه‌ند ساڵ چالاكی ئه‌وان بووه‌، هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه‌، له‌ ماوه‌ی ٣ ساڵی رابردوودا ئه‌م خانه‌نشین كراوانه‌ چه‌ندین جار به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. شایانی باسه‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار كه‌س له‌ خانشین كراوانی سه‌نعه‌تی فولاد چوونه‌ته‌ تاران و له‌ به‌ر وه‌زاره‌تی “ئێقتساد”ی رژیم كۆبوونه‌ته‌وه‌.