كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی سه‌نایعی پووشش

29q
ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراوی شیركه‌تی “سه‌نایعی پووششی ئێران”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ سێهه‌مین جاره‌ كه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی خانه‌نشین كراوی سه‌نایعی پووششی ئێران بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێده‌خه‌ن. شایانی باسه‌ كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، درێژه به‌ كۆبوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن.