كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی مخابه‌رات له‌ ئیلام

162
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له‌ خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی مخابه‌راتی ئۆستانی ئیلام له‌‌ به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ ماف و مه‌زایاكانیان بوون. خانه‌نشین كراوان، مه‌زایاكانی خۆیان له‌ ١٠ به‌ند دا راگه‌یاند و جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ویست و داخوازییه‌كانیان، درێژه‌ی به‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆیان ده‌ده‌ن. كرێكارانی خانه‌نشین كراوی مخابه‌راتی ئۆستانی ئیلام خوازیاری ئه‌مه‌ن كه‌ مه‌زایاكانیان له‌ كاتی خۆی دا په‌رداخت بكرێ و وامی كۆتایی خزمه‌تیان پێ بدرێ. هه‌روه‌ها داوایان ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌تگوزاری ده‌ندانپزیشكی و ئازمایشگا بۆ خانه‌نشین كراوان دابین بكرێ و حقوقی خانه‌نشین كراوانیش به‌ پێی په‌یره‌وی ناخۆی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی موخابه‌رات، حێساب بكرێ.