كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌به‌ر گران بوونی نرخی به‌رق

732
له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوڵاتیانی شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گران بوونی نرخی به‌رقی خانه‌گی، له‌ نێو بەشی موشتەرێکینی ئیدارەی بەرقی سنە كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شاری سنە لە ناڕەزایەتی به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ٣٠ ھەزار تمەنی نرخی بەرق لە نێو بەشی موشتەرێکینی ئیدارەی بەرقی سنە لە شەقامی ئیستقلال کۆبوونەوه‌ و خوازیاری پێداچوونەوە بەم بارودۆخه‌ بوون. لە لایەکی دیکەشەوە، ھەندێک لە کرێکارانی ئۆتۆبوسرانی شاری سنە ماوەی زیاتر لە ٣ مانگە حەقدەستیان پێنه‌دراوه‌ و لە ناڕەزایەتی بەو بارودۆخه‌ لە سازمانی ئووتووبووسڕانی لە شەقامی تاڵەقانی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.