كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیی له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری دشتێستان

659t (2)

رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی بورازجان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی چه‌ند رۆژه‌ی ئاو له‌م شاره‌ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ده‌شتێستان كۆبوونه‌وه‌.له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی جومعه‌ ده‌ستیپێكردبوو، ناڕازییان به‌ دانیشتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێشگیری له‌ هاتووچۆی ئۆتۆموبیله‌كان، ترافیكیان پێكهێنا و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ی بێ ئاویی ئه‌م شاره‌ بوون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی شاری بورازجان، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، خه‌ڵكی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ بڕانی ته‌واوی ئاو به‌ره‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌.