رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی جه‌زیره‌ی خارگ له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری لاوان و جێبه‌جێ نه‌كرانی وه‌عده و به‌ڵێنی به‌رپرسان، له به‌رامبه‌ر به‌خشداری رژیم له‌م جه‌زیره‌یه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به هه‌ڵگرتنی نووسراوهگهلێك له‌ژێر ناوی “نه‌بوونی په‌رواز بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه به‌ره‌و بوشێهر، بێكاری لاوانی هه‌ڵوه‌دای كار، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ند كراوه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی خه‌ده‌مات رهسانی به خارگییهكان و بابه‌تی تری له‌م چه‌شنه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌وان رایانگه‌یاند: “تا كاتێك كه داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، درێژه به مانگرتن له به‌رامبه‌ر به‌خشداری ده‌ده‌ین.”