كۆبوونه‌وه‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر، په‌ردیس و په‌ره‌ند له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

353y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی “مێهر، په‌ردیس و په‌ره‌ند” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ماڵه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌. یه‌كێك له‌ ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ رایگه‌یاند: “كڕیاران هه‌موو به‌ڵێنه ماڵییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌ راده‌ست كردنی ماڵ به‌ كڕیاران خۆده‌بوێرێن. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ده‌بێ بۆ راده‌ست كردنی ماڵ، پاره‌یه‌كی زیاتر په‌رداخت بكرێت.”