كۆبوونه‌وه‌ی خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ شاری قه‌رچه‌ك

267
رۆژی دووشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسمی معارفه‌ی فه‌رمانداری تازه‌ی شاری قه‌رچه‌ك له‌ ئۆستانی تاران، ژماره‌یه‌ك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون.به‌ وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای واریز كردنی بودجه‌كه‌یان له‌ چه‌ند قۆناغدا و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی رژیم، به‌ڵام تا ئێستا واحێده‌كانیان ته‌حویل نه‌دراوه‌. ناڕازییان رایانگه‌یاند: ته‌واوی پووڵه‌كه‌یان سه‌رفی كڕینی واحێده‌ مه‌سكو‌نیه‌كانی مێهر كردووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هێشتا ماڵیان پێنه‌دراوه‌. شایانی باسه‌ ناڕازیان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ وه‌ڕێده‌خه‌ن.