رۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له خوازیارانی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی مێهری په‌ردیس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌سپاردنی واحێده مهسكونییهكان، له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان رایانگه‌یاند: خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر ٣ ساڵه كه رێژه‌یه‌ك به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٤٠ میلیۆن تمه‌ن بۆ مه‌سكه‌نی مێهری په‌ردیس واریز كردووه و پێشتریش چه‌ندین جار بڕه پووڵێكیان په‌رداخت كردووه. به وته‌ی ناڕازییان، بڕیاره بوو ١٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ر واحێده مهسكوونییهكان له‌سه‌ر بهڵێنگهلێك كه پێشتر به داواكاران درابوو ته‌حویل بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دراوه.