كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی دانیشگای په‌یام نووری بانه‌

731
به پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندكارانی دانیشگا په‌یام نووری شاری بانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ر‌نه‌كردنی كارتی خوێندكاریی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی دانیشگا پەیام نووری بانە، لە ناڕەزایەتی بە دەرنەکردنی کارتی خوێندکاری و خراپ بوونی بارودۆخی كلاسه‌كانیان پاش تێپەڕ بوونی زیاتر لە ١ مانگ به‌سه‌ر سەرەتای دەستپێکی خوێندن، لە بەردەم ئەو دانیشگایه‌ کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد.