رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، خوێندكارانی دانیشگا ئازادی “مێهرشه‌هر”ی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شههریهكان له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ خوێندن له‌م دانیشگایه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. خوێندكاران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بێ ئیمكاناتی و له‌وازمی ئازمایشگاهی له دانیشگا، ناڕازی بوون و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی دانیشگا بوون