رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری رشته‌ی دهندانپزشكی كه خوێندنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردووه، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “فارس”، خوێندكارانی ناڕازی بۆ چه‌نده‌مین جاره كه له مانگه‌كانی رابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به ئاڵووگۆڕی یاسای به‌ڕێوه‌چوونی “ئازموونی جایابی”، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.