كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زیاد كرانی شه‌هرییه‌كان

590q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی به‌فرانبار خوێندكارانی دانیشگای “په‌یام نوور”ی شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زیاد كرانی شه‌هرییه‌كان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازیان ده‌ڵێن، زیادكرانی شه‌هرییه‌كان له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ كه‌مترین ئیمكانات و كه‌یفییه‌تی ئاستی ئاموزشی به‌هره‌مه‌ندن و هه‌رئه‌مه‌ش ئه‌وانی تووڕه‌ كردووه‌. خوێندكارانی ناڕازی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ییانییه‌ك رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری وڵامنه‌دانه‌وه‌ی ڕوون به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ ڕیكه‌وتی ١٥ی رێبه‌ندان له‌ ئاستی سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ناڕه‌زایه‌تی.