كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ مه‌له‌كان

602
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی “فازێلی” له‌ شاری مه‌له‌كان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، ناڕازییان به‌ هه‌ڵگردنی نووسه‌راوه‌گه‌لێك خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش و كرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ بوون. ناڕازییان رایانگه‌یاند، خوێندكارانی كچی ئه‌م مه‌دره‌سه به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ چینی بێبه‌ش و هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئیمكانات و توانایی ماڵیان نییه‌ كه‌ بتوانن هه‌زینه‌ی هاتووچۆی منداڵانیان بۆ مه‌دره‌سه‌یه‌كی دیكه‌ په‌رداخت بكه‌ن و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌ن.