كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی گوندی “كارتا”ی سه‌ر به‌ شاری “ئیزه‌”

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گوندی “كارتا”ی سه‌ر به‌ شارستانی “ئیزه‌”ی ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ به‌رانبه‌ر قه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ی سرووشتی و ئابخێزداری ئه‌و شاره‌ ده‌ربڕی. ناڕازییان خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ پڕۆسه‌ی داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی پلاكی ٧٢ی به‌شی پێنجی ناوچه‌ی “سووسه‌ن”ی شارستانی “ئیزه‌” بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →