كۆبوونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی سینفی موعه‌لێمان له‌ به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین

38
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای ئێحزاری “ئیسماعیل عه‌بدی” بۆ دادسه‌رای زیندانی ئێوین و بێ خه‌به‌ری له‌ ناوبراو، ٧٠ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سینفی موعه‌لێمان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له‌ سه‌عات ١١ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ كه‌ ناوبراو چووه‌ته‌ دادسه‌رای ئێوین، تا به‌ ئێستا له‌ ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. دوابه‌دوای بێ خه‌به‌ری و نه‌هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسماعیل عه‌بدی له‌ دادگای رژیم، موعه‌لێمان له‌ به‌رده‌م ئێوین كۆبوونه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان، كاتێك كه‌ ئێسماعیل عه‌بدی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كانونی سینفی موعه‌لێمانی ئێران، له‌ رێگای موسافێره‌ت بۆ ئه‌رمه‌نستان، وێڕای زه‌وت كردنی پاسپۆرتی ناوبراو، مه‌منوعولخروجیش كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →