كۆبوونه‌وه‌ی رانه‌نده‌كان و كامیۆنداران له‌ ساوه‌

379
ژماره‌یه‌ك له‌ كامیونداران و رانه‌نده‌كانی ساوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشێل كردنی مافه‌كانیان به‌ هۆی سیستمی نارێك و پێكی نه‌وبه‌ت دان و راگه‌یاندنی بار و هه‌ڵگرتنی كاڵایه‌ك خوارتر له‌ نرخی ته‌عره‌فه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.رانه‌نده‌ ناڕازییه‌كان له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌، به‌ره‌و فه‌رمانداری رژیم له‌ ساوه‌ رێپێوانیان كرد و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌رماندارییه‌ خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، به‌ هۆی نه‌بوونی توانایی ئیجرایی له‌ لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نی سینفی رانه‌نده‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ته‌خه‌لۆفه‌گه‌لێك كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ شیركه‌ته‌كانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ ئه‌نجام دراون، كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌ پێناو ئه‌م كێشه‌یه‌ ناكرێت. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كامیۆنداران و رانه‌نده‌كانی ساوه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردووه‌.