كۆبوونه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی پڕۆژه‌ی ئاتی ساز

655
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ زیان لێكه‌وتووانی “پرۆژه‌ی ئاتی ساز” له‌ به‌رامبه‌ر بونیادی “موسته‌عزه‌فان”ی رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌رێخست.یه‌كێك له‌ ناڕازییان رایگه‌یاند: له‌ ساڵی ٨٢وه‌ سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌كانمان به‌ هیوای ئه‌وه‌یكه‌ ببینه‌ خاوه‌نی ماڵ به‌ شیركه‌تی ئاتی ساز كه‌ له‌ شیركه‌ته‌كانی ژێر پوششی بونیادی موسته‌عزه‌فانه‌، سپارد و قه‌رار بوو له‌ ماوه‌ی ٣٦ مانگدا، واحیدهای ئاپارتمانی له‌ پرۆژه‌ی ئاتی شه‌هرمان پێبده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی زیاتر له‌ ١٢ ساڵ له‌و كاته،‌ نه‌ ته‌نیا هیچ واحێدێكیان پێمان نه‌داوه‌، به‌ڵكوو هیچ كه‌سیش وڵامده‌ره‌وه‌مان نییه‌.”