كۆبوونه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانی لیزینگ خۆدروو

459y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ زیان لێكه‌وتووانی یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانی “لیزینگ خۆدرو”، بۆ دووهه‌مین جار له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌.خۆپیشانداران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردۆوه‌ بۆ كڕینی ئوتۆمبیل سه‌ردانی ئه‌م شیركه‌ته‌مان كردووه‌ و نانووسیمان كردبوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ سه‌رجه‌م پوڵه‌كه‌مان، په‌رداخت كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئوتۆبیله‌كانمان ته‌حویل نه‌گرتووه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌دواداچوونمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.