كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاگردانی ئاویه‌ر له‌ شاری سنه‌

97
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی شاری سنه‌، سه‌باره‌ت به‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه كۆێستانی ئاویه‌ر، له‌ “گوێزه‌ كوێر”، یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی كوێستانی ئاویه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌عاتی ٦ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پوشپه‌ڕ، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ ژنان، پیاوان و لاوانی شاری سنه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاگردانی ئه‌م دواییانه‌ی كوێستانی ئاویه‌ر، له‌ “گوێزه‌ كوێر” كۆبوونه‌وه‌. بڕیار بوو كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ پاركی “كوده‌ك”ی ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌ هۆی جێگیر بوونی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌م‌ شوێنه، له‌ “گوێزه‌ كوێر” به‌ڕێوه‌چوو. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك و خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان به‌ توندی مه‌حكوم كرد و ره‌خنه‌یان له‌ كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگا پێوندیداره‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر گرت و هه‌روه‌ها خوازیاری ئه‌و بوون كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه‌ هه‌وڵی جیدی بدات بۆ پاراستنی ژینگه‌.