كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوان له‌ ئێران

رۆژی چه‌ارشه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌ڵێوه‌، خانه‌نشینكراوان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئێران له‌وانه‌خۆڕه‌م ئاوا، كه‌ره‌ج، تاران، مه‌شهه‌د، كرماشان، بجنوورد، ئه‌راك، ته‌ورێز، ئیلام، كرمان و قه‌زوین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌ویشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له‌ تاران له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن و زیاد كردنی حقووقه‌كانیان بوونناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری گۆڕانی شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان له‌ شه‌ورای باڵای كار بوون.