كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی خانه‌نشینكراوانی فولادی ئیسفه‌هان

649y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری خانه‌نشینكراوی “سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٣ مانگ له‌ مه‌زایاكانیان، جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ ئیسفه‌هان، كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه‌، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردانیش له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام به‌ره‌وڕووی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی رژیم بوونه‌وه‌.