كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف

542t

رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی “ته‌بریز كه‌ف” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی به‌ڵێنی په‌رداختی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی تبریز كه‌ف كه‌ له‌ رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی مانگی رێبه‌ندان ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌نكار به‌ڵێنی دابوو كه‌ لانیزۆر تا رۆژی داهاتوو، مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت بكات. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ كه‌ خاوه‌نكار له‌ دانی مافی بیمه‌ی كرێكاران به‌ ته‌ئمینی ئێجتماعی خۆده‌بوێرێت