كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی مه‌عده‌نی شومالی شه‌رقی ئازادشه‌هه‌ر

486y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی “شومالی شه‌رقی ئازادشه‌هر” له‌ ئۆستانی گوڵستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان جارێكی دیكه‌ له‌م مه‌عده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران دوابه‌دوای حزووری خاوه‌نكار و به‌ڵێنی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كۆتایی پێهات. به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و سه‌نه‌واته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشیش كرێكارانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.