دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی بهڵێنگهلێك كه به كرێكارانی “ته‌بریز كهف” درابوو، جارێكی دیكه كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری له شاری “مه‌ره‌ند” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌رێخست.پاش ئه‌ویكه كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریز كهف بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كۆببوونه‌وه، دوای دانی به‌ڵێن له لایه‌ن به‌رپرسانی رژیم سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی به‌شێكی گه‌وره له مه‌زایای كرێكاران، ئه‌م كۆبوونه‌وه كۆتایی پێهات. به هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌م به‌ڵێنانه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رله‌نوێ ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران له به‌رده‌م فه‌رمانداری “مه‌ره‌ند” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست كه به‌ستنی شه‌قامی به‌رامبه‌ر ساختمانی فهرامانداری لێكهوتهوه.