كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی پوششی ره‌شت

662y
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی” رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی سه‌نایه‌عی “پوششی ره‌شت” جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر واحێدی ناوه‌ندی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ شاری ره‌شت كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران كه‌ له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣وه‌ خانه‌نشینكرابوون تا ئێستا بۆ په‌رداخت كردنی حقوقی خانه‌نشینی به‌ بانكه‌كان موعه‌رفی نه‌كراون و حیسابێك بۆ په‌رداخت كردنی حقوقه‌كانیان باز نه‌كراوه‌. خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی پوشش، پێشتریش له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له‌ ره‌شت و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆببوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، تا كاتێك كه‌ بارودۆخیان روون نه‌بۆته‌وه‌، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌ به‌رده‌م سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌ده‌ن.