كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ناوبردنی ژینگه‌

394y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، دانیشتوانی شه‌هره‌كی “ئێكباتان”ی تاران بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام، سه‌باره‌ت به‌ ساخت و سازی نایاسایی و تێكدانی ژینگه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ پێی راپۆرتی “خه‌به‌ر ئانلاین”، پاش تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند مانگ، دانیشتووانی فازی ٢ی شه‌هره‌كی ئێكباتان، هه‌روا له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانێك كه‌ بووه‌ هۆی له‌ناوچوونی فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شوێنه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست. له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خه‌ڵك به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك وه‌ك “ساخت و سازی نایاسایی وێران ده‌بێ بكرێت، ئێكباتان هوشیاره‌ له‌ ساخت و ساز بێزاره‌” و به‌ ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌ك، ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تی.