كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیكا كرێكارانی توركییه‌ له‌ ناڕه‌زاییه‌تی به‌ كوشتاری خه‌ڵكی كوردستان

46q
دوو سه‌ندیكای كرێكاریی له‌ توركییه‌ كه‌ له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاكانی ئه‌م وڵاته‌ن، له‌ شارستانی “قووسه‌ر” له‌ ئۆستانی ماردین، له‌ ناڕه‌زایه‌تی بە هیرەشەکانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ و كوشتار خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و پشتیوانیی له‌ خه‌بات و خۆراگریی به‌شكۆی ئه‌وان، هێرشی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان مه‌حكووم كردو و خوازیاری كۆتایی پێهێنانی ئەم هێرشانە بوون. به‌شداربووان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وێنه‌ێ ئه‌م قوربانیانه‌ی كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و له‌ شاره‌ جیاجیاكان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌یانییه‌كیان خوینده‌وه‌. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی توركییه‌ به‌ كه‌ڵك ورگرتن له فیشه‌كی گازیی و ماشێنی ئاوپاش، په‌لاماری به‌شدرابووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان داوه‌.