كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری كرمان

654
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی خزمه‌تگوزاری له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیم، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ شاری كرمان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند: “ساڵی ٨٨ پارچه‌ زه‌ویه‌گه‌لێكیان له‌ كوهپایه‌ فرۆشته‌ ٢٠٤ كه‌س له‌ فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو و بڕیاردرا كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پووڵ، خه‌ده‌ماتمان پێبدرێت و دوای تێپه‌ڕ كردنی ٦ ساڵ كاناڵی به‌رق و گازیان پێداین، به‌ڵام ئێستا به‌ بڕیاری فه‌رمانداری و به‌خشداری رژیم، له‌ حاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كاناڵه‌كانی به‌رق و گازن.”