كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی هه‌مه‌دان بۆ پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراو

235
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگیان و موعه‌لێمانی شاری هه‌مه‌دان بۆ پشتیوانی موعه‌لێمانی به‌ندكراو كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی موعه‌لێمانی زیندانی بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا موعه‌لێمان له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: “رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ لاواز كردنی روحیه‌ و وره‌ی موعه‌لێمان شه‌ڕی ره‌وانیی وه‌ڕێخستووه‌ و هه‌وڵ ده‌دات به‌ سه‌ركوت و گوشار، پێش به‌ به‌شداری به‌رینی موعه‌لێمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ بگرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی ئێمه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و بمانخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌، هیچ كات ناتوانن وره‌ و خۆڕاگریمان دابه‌زێنن. ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ رێگاكه‌مان هه‌یه‌ و خه‌باته‌كانمان پته‌وتر له‌ جاران درێژه‌ پێده‌ده‌ین.”