رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی سازمانی پشتیوانی له به‌كارهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تجاره‌تی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.كرێكاران و كارمه‌ندانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم به بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م سازمانه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجیان له كرێكارانی ناڕازیی كردووه. شایانی باسه سازمانی پشتیوانی له به‌كارهێنه‌ران و به‌رهه‌مێنه‌ران له زومره‌ی جێگرایه‌تی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و ته‌جاره‌تی رژیم به حیساب دێن.