كۆبوونه‌وه‌ی كاركۆنانی شیركه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئێران

314q
ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی موراقبه‌تی په‌روازی شیركه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی “مێهر ئاباد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ بڕیار بوو پێیان بدرێت، كۆبوونه‌وه‌.
له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران، شیركه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵات و ساختمانی وه‌زاره‌تی رێگا و شه‌هرسازی به‌ڕێوه‌چوو، لانیكه‌م نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌ كارمه‌ندانی به‌شی موراقبه‌تی په‌روازی شیركه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد به‌شدار بوون. له‌ نزیكه‌ی یه‌كساڵ و نیو له‌وه‌پێشه‌وه‌، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ كاركۆنانی به‌شی كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵات له‌ یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌كانی فرۆشی ئۆتۆمبیل بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل سه‌رمایه‌گوزاریان كرد كه‌ له‌ ئاكامی ته‌خه‌لۆفی ماڵی له‌م شیركه‌ته‌، هه‌موویان تووشی زه‌ره‌روزیان بوون.