رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكاران و كارمه‌ندانی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه ژماره‌یان زیاتر له ٧٠ كه‌س بوو، به كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد ناسراو به شیركه‌تی سه‌وز، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. كرێكاران و كارمه‌ندانی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد و هه‌روه‌ها مورغدارانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا له به‌رامبه‌ر ساختمانی موجتهمع و فه‌رمانداری مهاباد كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌ڕێوبه‌رانی كردبوو تا به كێشه و گرفته‌كانیان له بواری په‌رداخت كردنی مه‌زایا و مافی بیمه‌یان رسیده‌گی بكرێت. موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد یه‌كێك له گه‌وره‌ترین موجتهمهعهكانی كشت و سه‌نعه‌تی شومالی غه‌ربی وڵاته كه تا كوتایی ده‌یه‌ی ٦٠ به‌رهه‌مه‌كانی بۆ باقی شوێنه‌كانی وڵات و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرا به‌ڵام به سپاردنی چه‌ندین جاره‌ی ئه‌م شیركه‌ته، كێشه و گرفته‌كانی رۆژ به رۆژ زیاتر بوون. شایانی باسه به‌رپرسانی ئه‌م موجته‌مه‌عه ئێستا رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پووڵ به كرێكاران و كارمه‌ندان قه‌رزدارن.