كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی خانه‌نشینكراوی ئۆستانداری كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د

112y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكاران و كارمه‌ندانی خانه‌نشینكراوی ئۆستانداری كۆهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراویان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان، مه‌زایای خانه‌نشینكراوان له‌ ساڵه‌كانی ٨٦ و ٨٨ تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: “مه‌زایاكان ده‌بێ به‌ رۆژ په‌رداخت بكرێت چونكه‌ هه‌موومان ته‌مه‌نی خۆمان بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵك و ئه‌م ئۆستانه‌ تێپه‌ڕ كردووه‌ و ئێستاش دوای ئه‌م هه‌موو ساڵ كار و چالاكییه‌، ده‌بێ بۆ ئێمه‌ ماف و حقوقێك دیاری بكرێت، ئێمه‌ ژن و منداڵمان هه‌یه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بین.”