كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئابفای رووستایی خووزستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌ڵێوه‌، پێرسۆنێلی ئابفای خووزستان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌ وته‌ی ناڕازییانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ئابفای شاری و رووستایی تێكه‌ل بوون له‌ یه‌ك شیركه‌ت دا، دوو مانگه‌ حقووقه‌كانیان دواخراوه‌ و ماوه‌ی ٨ مانگه‌ كه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.