كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیخراجی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز

236q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣٨٠ كرێكاری قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیخراجی له‌ناكاوی خۆیان له‌ محه‌وه‌ته‌ی كارگای قه‌تاری شه‌هری كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز دوابه‌دوای ٣٢ رۆژ مانگرتن، توانیان شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر وه‌ربگرن. به‌ڵام رۆژێك دوای په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ئیخراج كران.