كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی ریخته‌گه‌ری په‌یوه‌سته‌‌ سه‌هه‌ند

895
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كرێكارانی ئێخراج كراوی كارخانه‌ی ریخته‌گه‌ری “په‌یوه‌سته‌‌ سه‌هه‌ند”، بۆ دووهه‌مین جار و به‌ هۆی داخرانی سه‌رله‌نوێ كارخانه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌د كرێكاری ریخته‌گه‌ری “په‌یوه‌سته‌‌ سه‌هه‌ند” رایانگه‌یاند: به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو و داخرانی سه‌رله‌نوێ ئه‌م شیركه‌ته‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌ تا كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، درێژه‌ به‌م كۆبوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن.