رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی كارخانه‌ی “ئیران تایر” له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی كارییان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه به گۆڕینی په‌یمانكاری دابین كردنی هێزی ئینسانی به په‌یمانكاری حه‌جمی، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌منیه‌تی شوغڵی ئه‌وان كردووه. به وته‌ی ناڕازییان، له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵا بوونی ده‌ستی په‌یمانكارانی حه‌جمی به هێڵی به‌رهه‌مهێنان، بارودۆخی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و به‌ڕێچوونی كرێكاران به شێوه‌یه‌كی جیدی زیانی پێده‌گات. به وته‌ی كرێكاران، په‌یمانكارانی ئه‌م ناوه‌نده تهولیدییه له دوو قۆناغدا له ساڵی رابردوو و ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی ٣٧٠ كرێكاری قه‌راردادی و پهیمانكاریان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كرانی به‌شێك له مه‌زایاكانیان، ناڕازیین.