له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ئێخراجی پێترۆشیمی “ئیلام”، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ده‌ورووبه‌ری پێتروشیمی ئیلام كۆبوونه‌وه.كرێكارانی ئێخراجی پێتروشیمی ئیلام، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه ئیزنی له‌سه‌ركار دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی ئیجتماعی رژیم ده‌ركراوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی پێتروشیمی ئیلام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆسهركاری ئه‌م كه‌سانه دژایه‌تی ده‌كات.