رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “به‌در به‌رق”ی پاڵاوگه‌ی خه‌لیجی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی خۆپیشانده‌ران، زیاتر له ١٥٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته سه‌رقاڵی كارن به‌ڵام سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به بارودۆخی سه‌ختی شوغڵی و تاقه‌ت پڕۆكێنی خۆیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه هه‌فته‌ی رابردووش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.