كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شه‌ جیاجیاكانی موخابراتی مه‌شهه‌د

931
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ سه‌دان كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانی خسووسی موخابراتی خوراسانی ره‌زه‌وی له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره‌ له‌ مه‌شهه‌د، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی كه‌ پێشینه‌ی كاری ١٠ ساڵه‌یان هه‌یه‌، هه‌روا به‌ قه‌راردادی كورت ماوه‌ی ٦ مانگ تا یه‌كساڵ به‌ حه‌قده‌ستی زۆر كه‌م، په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا و كار كردن له‌ شیفی شه‌وانه‌ به‌ بێ له‌ به‌رچاو گرتنی مافی سه‌ختی كار، كار ده‌كه‌ن.