كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی رووداوه‌كانی شیركه‌تی ئاوی قوم

568
رۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌شی “رووداوه‌كانی” شیركه‌تی ئاوی مه‌نته‌قه‌ ٢ی قۆم، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٥ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر “شیركه‌تی ئابفای ئۆستان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “ئابادگه‌رانی كه‌ویرنشین” هاتبوون، رایانگه‌یاند‌: “ئێمه بۆ به‌دواداچوونی حقوقه‌كانمان بۆ شیركه‌تی ئابفا هاتووین، به‌ڵام وڵامی كاربه‌ده‌ستان به ئێمه ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بچنه ئیداره‌ی كار سكاڵا تۆمار بكه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌م ئیداره‌یه‌ سكاڵا تۆمار بكه‌ین، له‌سه‌ركار ئێخراج ده‌كرێین.”