كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری

127q
هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی شورای ته‌ئمینی مه‌ره‌ند له‌ فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌، كرێكارانی “ته‌بریز كه‌ف” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌‌، بێكاری و نه‌درانی مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری به‌دواداچوونی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌ كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌ف به‌ته‌واوه‌تی راگیراوه‌ و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ به‌ بێ په‌رداخت كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌، له‌كار بێكار بوون و هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.