كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی نه‌ساجی كوردستان

337y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ته‌عاو‌نی مه‌سكه‌نی “نه‌ساجی كوردستان”، له‌ شوێنی زه‌وییه‌كانی ئه‌م ته‌عاو‌نییه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٣٣٠ كه‌س له‌ كرێكارانی نه‌ساجی كوردستان ئه‌ندامی ئه‌م ته‌عاوه‌نیه‌ن و ئه‌م زه‌وییانه‌ ماوه‌ی ١٣ ساڵ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن ئه‌م ته‌عاوه‌نییه‌وه‌، كڕدرابوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌ راستای گواستنه‌وه‌ی سه‌نه‌دی مالێكیه‌تی زه‌وی و پێكهێنانی مه‌سكه‌ن بۆ كرێكاران ئه‌نجام نه‌دراوه‌. رۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكاران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، توانیان وه‌زعیه‌تی سپاردنی ئه‌م زه‌وینانه‌ دیاری بكه‌ن.