كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌جمی و شیركه‌تی به‌رق له‌ تاران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی و حه‌جمی دابه‌ش كردنی كاره‌با، له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رق به‌ هۆی به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیكرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێنسه‌نعه‌تی به‌رق له‌ به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌ و نابێت به‌رپرسیاره‌تی كارێكی وه‌ها گه‌وره‌ بدرێت به‌ به‌شی خسووسی و ئه‌وانیش كرێكار به‌ كه‌مترین حه‌قده‌ست بچه‌وسێننه‌وه‌جێی ئاماژه‌یه‌ كه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕه‌سمی سێ ئه‌ونه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی و حه‌جمییه‌.