كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی ئیران پووپلین

271
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سه‌هامداری كارخانه‌ی “ئیران پووپلین”ی ره‌شت به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م واحێده‌ سه‌نعه‌تییه‌، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ له‌ پێناو بارودۆخی سه‌هامیان بوون.كرێكارانی سه‌هامداری كارخانه‌ی ئیران پووپلین كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ حاڵی حازردا خانه‌نشین كراون، رایده‌گه‌یه‌نن: سه‌هامێك كه‌ له‌ ساڵی ٦٧ به‌ كرێكاران سپێردراوه‌ تا ئێستا هیچ چه‌شنه‌ قازانجێكی بۆ ئه‌وان نه‌بووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ ٢٥ ساڵه‌ كه‌ سه‌هامداری ئه‌م كارخانه‌ن، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌‌دا هیچ پووڵێك وه‌كوو سود پێیان نه‌دراوه‌ و سه‌هامداره‌ گه‌وره‌كان سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتی ساڵانه‌ و به‌شكردنی قازانجی سه‌هام به‌ دروستی كارێك ئه‌نجام ناده‌ن. له‌ حاڵی حازردا سه‌هامدارانی به‌رینی ئه‌م كارخانه‌یه‌، شیركه‌ته‌ سه‌رمایه‌گوزاره‌كانی “بانكی میللی، مێللت و سادرات”ن.