كرێكارانی خانه‌نشینی شیركه‌تی موخابه‌راتی رێگای دوری ئێران له شیراز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له شاری فارس كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له ١٢٠٠ كرێكاری خانه‌نشینی ئه‌م شیركه‌ته دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین ساڵ خانه‌نشینی، تا ئێستا مه‌زایاكانیان له‌وانه مافی سه‌نه‌وات و حه‌قده‌ستی دواخراویان پێنه‌دراوه. كرێكاران هه‌وره‌ها رایانگه‌یاند وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام و مانگرتن له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری و وه‌زاره‌تی سه‌نایع، مهعادهن و تیجارت بۆ به‌دواداچوونی ماف و حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ڵام تائێستا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه هیچ سه‌رنجێكیان پێنه‌دراوه. شایانی باسه، كرێكاران به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی وه‌ك “ژیان، به‌ڕێچوونی ژیان مافی ره‌وای ئیمه‌یه، ماف و حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بێت په‌رداخت بكرێت”، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا.