كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی “غه‌یره‌ نه‌یشه‌كه‌ری” و “ده‌فعی ئافات”ی حه‌وت ته‌په‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌ كه‌ له‌ به‌شی “غه‌یره‌ نه‌یشه‌كری و “ده‌فعی ئافات” كاریان ده‌كرد ، به‌ناڕه‌زایه‌تی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ، له‌ به‌رانبه‌ر شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ بڕد .

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌و شیركه‌ته‌ خوازیاری چوونه‌وه‌ سه‌ركار بوون و هاوكات له‌ دڕێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرێكارانی به‌شی “ده‌فعی ئافات ” به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له‌ داواكاریی كرێكارانی ده‌ركراو، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو و تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون .