كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

417
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ ١٠ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی و سه‌ره‌نجنه‌دانی خاوه‌نكار به‌ مه‌زایای كرێكاران، ئه‌وانی یه‌كجار ناڕازی كردووه‌. كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.